تەرمی مام جەلال گەیشتەوە فرۆکەخانەی سلێمانی
تشرینی یهکهم 06, 2017 08:30 Asia/Tehran
ئەو فرۆکەیەی تەرمی مام جەلالی ھەڵگرتبوو، گەیشتە فرۆکەخانەی سلێمانی.
لە سلێمانی ھاوڵاتیان و بەرپرسان لە فرۆکەخانە، لە پێشوازیدا ئامادەن و بەرەو مزگەوتی گەورە بەڕێدەکرێت بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکرێـت.
کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی ئەمرۆ فرۆکەکە لەبەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیاوە، بەرەو سلێمانی بەڕێکەوت.مام جەلال، رۆژی سێشەمه لە بەرلین-ی پێتەختی ئەڵمانیا لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و ئەمرۆ تەرمەکەی گەڕاوتەوە سلێمانی.
جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١١ی مانگی رابردوو، بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.
تاڵەبانی، لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٢توشی جەڵتەی مێشک بوو، کاتێک لەشوێنی مانەوەی خۆی بوو لەبەغدا کە ئەوکات سەرۆک کۆماری عێراق بوو.