تەرمی جەلال تاڵەبانی ئەسپەردەی خاک کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i311233-تەرمی_جەلال_تاڵەبانی_ئەسپەردەی_خاک_کرا
ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق ئەمڕۆ هەینی بە بەشداریی بەڵاوی خەڵک و کەسایەتییە ئێراقی، ناوچەیی و جیهانییەکان بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2017 09:56 Asia/Tehran
  • تەرمی جەلال تاڵەبانی ئەسپەردەی خاک کرا

ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق ئەمڕۆ هەینی بە بەشداریی بەڵاوی خەڵک و کەسایەتییە ئێراقی، ناوچەیی و جیهانییەکان بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا؛ تەرمی مام جەلال سەرەتا گوێزرایەوە بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی بۆ ئەوەی نوێژی مەیتی بە سەردا بخوێندرێ و پاشان لە ناوچەی "دەباشان" لە زێدی خۆی لە سلێمانی ئەسپەردەی خاک کرا.

"مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "فواد مەعسووم" سەرۆک کۆماری ئێراق و کۆنە هاوسەنگەرانی تاڵەبانی لەو کەسانەی بوون کە تاجی گوڵیان لە سەر تابووتەکەی مام جەلال دانا.

جەلال تاڵەبانی دواڕۆژانی ساڵی ٢٠١٢ پاش ئەوەی جەڵتەی مێشک لێی دا گوێزرایەوە بۆ ئەڵمان و پاش ١٩ مانگ گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق ، بەڵام پاش ماوەیەک لەبەر نالەبار بوونی دۆخی تەندرووستی دیسان گوێزرایەوە بۆ ئەڵمان و لە ئاکامدا ڕۆژی سێشەممە ٣ی ئۆکتۆبەر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.