وتەبێژی ھەرێمی کوردستانی عێراق: ئێستا بەشێکین لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i311283-وتەبێژی_ھەرێمی_کوردستانی_عێراق_ئێستا_بەشێکین_لە_عێراق
سەفین دزەیی: لەداھاتوودا ھەرێم ھەر ھەنگاوێک بنێت، ئەوە بە گفتوگۆ دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2017 17:12 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ھەرێمی کوردستانی عێراق: ئێستا بەشێکین لە عێراق

سەفین دزەیی: لەداھاتوودا ھەرێم ھەر ھەنگاوێک بنێت، ئەوە بە گفتوگۆ دەبێت.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (بی بی سی)ی تورکی، رایگەیاندووە، تائێستا ھەرێم بەفەرمی بەشێکە لەعێراق و دیارە بەم پێیەش لەداھاتوودا ھەر ھەنگاوێک بنێین ئەوە وا هەڵدەگرێت کە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بۆنیگەرانییەکانی وڵاتانی دراوسێ وتووشیەتی: قەت  نایانەوێت رووبەرووی ئێران و تورکیا ببنەوە.

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق جەختیشی کردووەتەوە کە،  ئەوان لەنیگەرانی تورکیا تێدەگەن و رێزیشی لێدەگرن، بێ گومان، دۆستانی دوێنێمان نابنە دوژمنی ئەمرۆ،تورکیاو ئێران دوو وڵاتی دۆستی ناوچەکەن و دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵ ئەوان ئاسایی بێتەوە،"

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە،لەرووی سەربازییەوە ئێمە قەت رووبەرووی ئێران و تورکیا نابینەوەو ئەو بەڵایە ناھێنینە سەر خۆمان".

سەفین دزەیی لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە، ئایا بە سەرنجدانی ئەو لێدوانەی ئەردۆغان کە ھەرەشەی بەکارھێنانی ھێزی کردبوو ئەوان پێشمەرگە دەبەنە سەر سنوور،بە ڕاشکاوی وتی: ئێمە ئەوە بەپێویست نازانین، ئێمە چاوەرێی ئەوە ناکەین تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەدژی ھەرێم ئەنجام بدات".

ئەم وتەبێژەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە گشتپرسییەکەی ھەرێمییش ڕایگەیاند: ئەوە بڕیارێکەو دراوەو دیارە ھەڵوەشاندنەوەشی زۆر قورسە".

دزەیی ھەروەھا وتی: ئێمە پێویستمان بە پەیوەندی لەگەڵ بەغدا ھەیە و بەشێوەیەکی یاساییش ھێشتا بەشێکین لەعێراق، دیارە بەم پێیەش لەداھاتوودا ھەر ھەنگاوێک بنێین ئەوە وا هەڵدەگرێت کە لەگەڵ بەغدا وەکوو دەوڵەتی ناوەندیی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

جێگای ئاماژەیە ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری نەیارەتیی جیهانی و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق و وڵاتانی ناوچەکەو بە تایبەت دراوسێکانی عێراق  ڕۆژی دووشەممە 25 سپتامبەری 2017  لە ئەنجامی پێداگریی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەڕێوەبرا کە ئەم کارە وەک پێشێلکرانی یاسای بنەڕەتیی عێراق و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان لێک دراوەتەوە.