نەیارەتیی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق لەگەڵ ڕێککەوتنەکەی عەلاوی و بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i311495-نەیارەتیی_هاوپەیمانیی_دەوڵەتی_یاسای_عێراق_لەگەڵ_ڕێککەوتنەکەی_عەلاوی_و_بارزانی
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق نەیارەتیی خۆی لەگەڵ ڕێککەوتنەکەی مەسعود بارزانی و جێگرانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ دانوستان لگەڵ بەغدا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2017 12:51 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق لەگەڵ ڕێککەوتنەکەی عەلاوی و بارزانی

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق نەیارەتیی خۆی لەگەڵ ڕێککەوتنەکەی مەسعود بارزانی و جێگرانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ دانوستان لگەڵ بەغدا ڕاگەیاند.

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ ئەیاد عەلاوی و ئوسامە نوجەیفی جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە شێوازی دلانوستان لەگەڵ بەغدا بە مەبەستی چارەسەریی گرفتەکانی سەرچاوەگرتوو لە گشتپرسییی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لەم وڵاتە ڕێککەوتن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، عەلی ئەلاق ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق بە سەرۆکایەتیی نووری مالکی ڕۆژی یەکشەممە وێڕای ئاماژە کردن بە نەیارەتی ئەم هاوپەیمانییە لەگەڵ هەڵوەشانەوەی پەسەند کراوەکەی دەوڵەت و پەرلەمانی عێراق دژی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە وتی: ڕێککەوتنی جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە ڕێککەوتنێکی تاکەکەسی بووە.

بە قسەی ئەم ئەندامەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق، ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق و  مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی کراوە لە ڕوانگەی دەوڵەت و پەرلەمانی عێراقەوە هیچ بایەخێکی نییە.

فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراقیش وێڕای پێداگرتن لە سەر بە فەرمی نەناسینی دەرەنجامی گشتپرسییی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لەم وڵاتە، باسی ئامادە بوونی دەوڵەتی ناوەندیی عێراقی کرد بۆ دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی هەولێر بۆ دەرباز بوون لە تەواوی ئەو گرفتانەی کە هاتوونەتە پێشەوە.

فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق، بڕیاردانی پێویستی بۆ پشتگری کردن لە سەروەریی عێراق بەبێ هانا بردن بۆ بژاردەی سەربازیی بە ئەرکی دەوڵەتی ناوەندی زانی و وتی: هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێ بۆ پەڕینەوە لە شوێنهاتی گشتپرسییەکە دەبێ پێملی پێشنیارەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ببێت لەمەڕ بەڕێوەبردنی هاوبەشی ناوچە کێشە لە سەرەکان بە سەرکردایەتیی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا.

بەرلەمە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتەی وەک سەرچاوەی سەرەکی بۆ دانوستان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دەستنیشان کردو ڕایگەیاند، بەو مەرجەی کە هەرێم پێبەندی یاسای بنەڕەتی بێت و دەرەنجامی گشتپرسییەکە هەڵوەشێنێتەوە ئامادەیە لەگەڵ هەولێر دانوستان بکات.

ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری نەیارەتیی جیهانی و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی دووشەممە 25 سپتامبەری 2017  لە ئەنجامی پێداگریی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و ئامانجە تاکەکەسییەکانی  بەڕێوەبرا کە ئەم کارە وەک پێشێلکرانی یاسای بنەڕەتیی عێراق و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان لێک دەدرێتەوە.