ڕاگەیاندنی داکۆکیی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی هێزە ئێراقییەکان لە کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i312571-ڕاگەیاندنی_داکۆکیی_تورکیا_لە_ئۆپراسیۆنی_هێزە_ئێراقییەکان_لە_کەرکووک
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بەداکۆکی لە ئۆپراسیۆنی هێزە ئێراقییەکان لەدژ هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای کەرکووکی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئانکاڕا لەتەنیشت بەغدایە هەتا ئاشتی و سەقام لەو وڵاتە جێگیر بکرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 12:35 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی داکۆکیی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی هێزە ئێراقییەکان لە کەرکووک

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بەداکۆکی لە ئۆپراسیۆنی هێزە ئێراقییەکان لەدژ هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای کەرکووکی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئانکاڕا لەتەنیشت بەغدایە هەتا ئاشتی و سەقام لەو وڵاتە جێگیر بکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز لە ئانکارا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەی ئەمڕۆ دووشەممەی خۆیدا وتی: لە هەوڵی هێزە ئێراقییەکان بۆ سەندنەوەی بڕێک پێگە لەپارێزگای کەرکووک لە کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە داکۆکی دەکات.

ئۆپراسیۆنی سوپای ئێراق، پاش بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە ئەنجام دەگرێ.

هەرێمی کوردستانی ئێراق٢٥ی سیپتەمبەر سەرباری نەیارەتییە ناوچەیی، جیهانی و نێودەوڵەتییەکان، گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی بەڕێوەبرد.

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق وتی: ئانکارا ئامادەی هاوکاریی تۆکمەیە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی ئێراق بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لەو وڵاتە.