دانیشتنی هێزی پێشمەرگەو هاوپەیمانی ئەمریکی لە هەولێری ئێراق
هێزەکانی پێشمەرگەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بانگەشەکەری بەرەنگاربوونەوەی داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆ تاووتوێی گۆڕانکارییەکانی کەرکووک، دانیشتنێکیان لە هەولێری ئێراق بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، ڕووسیا ئەلیەوم ئەمڕۆ دووشەممە لەهەواڵێکدا ڕایگەیاند؛ تائێستا زانیاری لەبارەی ئەنجامەکانی ئەو دانیشتنە بەوردیی بڵاو نەکراوەتەوە.
بەرلەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) ڕایگەیاند؛ ئەمریکا هەروا داکۆکی دەکا لە ئێراقی یەکپارچە.
ئەرکانی ڕاگەیاندنی شەڕ لەئێراق ڕایگەیاند؛ هێزە ئێراقییەکان بەشگەلێکی کەرکووک لەباکووری ئەو وڵاتەیان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیان.
دوابەدوای بەڕێوەچوونی گشت پرسیی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە بەرەوڕووی نەیارەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمەڵگای جیهانی، حکومەتی بەغداو وڵاتانی دراوسێ بۆوە، ئەو هەرێمە شایەتی ئاڵۆزیی و نیگەرانی زۆری خەڵک و جەماوەرە.