هێزە ئێراقیەکان کونتڕوڵی فڕگەی کەرکوکیان گرتە دەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i312597-هێزە_ئێراقیەکان_کونتڕوڵی_فڕگەی_کەرکوکیان_گرتە_دەس
هێزە ئێراقیەکان باسیان کرد لە کونتڕوڵی فڕگەی سەربازیی کەرکووک
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 15:22 Asia/Tehran
  • هێزە ئێراقیەکان کونتڕوڵی فڕگەی کەرکوکیان گرتە دەس

هێزە ئێراقیەکان باسیان کرد لە کونتڕوڵی فڕگەی سەربازیی کەرکووک

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی ئەلعالەم ، ئەرکانی  هەواڵدەریی شەڕ لە ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەەیک  وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە   وتیشی : هێزەکانی پولیسی ناوەندی  و کاردانەوەی  خێرا ئوپراسیونی  زاڵ بوون  بەسەر  فڕگەی سەربازی کەرکووکیان وەئەستۆ دا بوو .

کاناڵی کوردی  سەحەریش ڕایگەیاند  مێدیاکانی سەربە  مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هەواڵگەلێکدا چونی هێزە کانی ئێراقیی بو ناو کەرکووکی هەر وەکوو  هێزەکانی داعش زانیبوو  و هەر بەو بۆنەوە   بووەتە هۆی   ترس و هەڵاتنی بڕێک لە دانیشتوانی کەرکووک .

 ژێدەرە مێدیاییەکان  ڕایانگەیاندووە  هێزەکانی  ئێراقی بە بێ هیچ تێکهەڵچوونێک  چوونە ناو  بینای  پارێزگاریی کەرکووک و کونتڕوڵی ئەو بینایەیان گرتە دەس . حەیدەر عیبادی  سەروک وەزیرانی  ئێراق ئەمڕۆ دووشەمە هێزە ئاسایشیەکانی کردە بەرپرسی   دامەزراندنی ئاسایش لە پارێزگای کەرکووک بە هاوکاری   دانیشتوان  و هێزە  پێشمەرگە کوردەکان . ئەو فەرمانە  دوای ئەوە دەرکرا کە تێکهەڵچوونی چەکداران لە نێوان پێشمەرگە و هێزە ئێراقیەکان لە ناوچەی   ئەلسەناعی  لە باشووری کەرکووک ڕوویدا .