پێداگری نێچیروان بارزانی لەسەر وتووێژ لەگەڵ بەغدا
سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دیسان لەسەر ئامادەیی ئەم ناوچەیە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا، پێداگری کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕێکس تیلەرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر ئامادەبوونی هەرێم بو چارەسەرکرانی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا ، پێداگری کرد .
تیلەرسون وێڕای نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر ناکۆکییەکانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر داکوکی ئەمریکا لە مافی یاسایی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێداگری کرد .
ناوبراو هیواداری دەربڕی ڕەوتی ئاگربەس و وتووێژی مەیدانی ئێستای نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئێراق ، ببێتە هۆی وتووێژی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گرفتی نێوان دوو لایەن.
بارزانی نیگەرانی دەربڕی لە هەوڵی ئێراق بۆ درێژەی پێشڕەوی سەربازی و وتیشی: هەرێمی کوردستان هۆگرە هەموو گرفتەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی ئێراق چارەسەر بکات .
بارزانی داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت ئەمریکا کرد ئێراق بۆ وتووێژ و بەدوور لە ڕێکاری سەربازی، هان بدات.