بە غدا سیایییەکی لە کەسانی بەر ڕاوەدوونان ولێپێچێنەوەی دادەڤانی دا بە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313872-بە_غدا_سیایییەکی_لە_کەسانی_بەر_ڕاوەدوونان_ولێپێچێنەوەی_دادەڤانی_دا_بە_هەولێر
نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند بەغدا لیستی ڕەسمی کەسانێک کە حوکمی دادەڤانی لەدژی ئەوان دەرکراوە بۆ هەولێر ناردووە ولە بەرپرسانی کورد داوای کردووە هەرچی خیراتر ئەم کەسانە ڕادەستی مەرجەعەکانی دادەڤانی بکەنەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2017 12:51 Asia/Tehran
  • بە غدا سیایییەکی لە کەسانی بەر ڕاوەدوونان ولێپێچێنەوەی دادەڤانی دا بە هەولێر

نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند بەغدا لیستی ڕەسمی کەسانێک کە حوکمی دادەڤانی لەدژی ئەوان دەرکراوە بۆ هەولێر ناردووە ولە بەرپرسانی کورد داوای کردووە هەرچی خیراتر ئەم کەسانە ڕادەستی مەرجەعەکانی دادەڤانی بکەنەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، جاسم محەممەد جەعفەر ئەلبەیاتی، نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: دەولەتی بەغدا بڕیاری گرتووە جەنەیات کاران وکەسانێک کە حوکمی دادەڤانی لەدژی ئەوان دەرکراوە ولەهەرێمی کوردستان دان بگەڕێننەوە بۆ بەغدا. لیستێک داگری ئەم کەسانە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق نیردراوە. وتیشی: هەرێمی کوردستان دەبێ ئە کەسانە ڕادەستی دادگەکان یا بۆ وەزاڕەتی ناوخۆی عێراق بنێرێتەوە هەتا یاسا لە بارەیانەوە جێ بەجێ بکرێت. هەرجۆرە وەدوا کەوتن یا کەم کاری لەم مەسەلە بە دەوڵەتی فیدراڵ ئەم ئیزنە دەدات کە بە زۆر دەسگیر یان بکات. ئەلبەیاتی وتی: سەدان کەس هەن کە حوکمی دادەڤانی لەدژی ئەوان دەرکراوە وهەڵاتوون بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و لەوێ وەکوو حەشارگەی ئەمن ومنبەرێک لەدژی دەوڵەتی فیدراڵ کەڵک وەردەگرن . ئێستاکە کاتی ئەوە گه یشتووە کە دەزگەی دادەڤانی دەسەڵاتی خۆی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانی یش پێشان بدات ودادگەکانی ئەم هەرێمە هاوپێوەند بن بە دەزگەی دادەڤانی لە بەغدا. ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی ونوێنەرانی پەرلەمانی عێراق زۆرجار هەرێمی کوردستان بە پەنا دان بە کەسانی لەژێر لێپێچێنەوە لەلایەن دەزگەی دادەڤانی عێراق وتاوانباران لە دۆسیەکانی ترۆریستی تاوانبار کردووە.