هەڵوەشانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق
تشرینی دووهم 05, 2017 05:58 Asia/Tehran
یەکێتی، باسی هەڵوەشێندرانی مەکتەب سیاسیەکەی خۆی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، ئەم هەوڵە دوای ئەوە دراوە کە یەکیەتی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی نەیتوانی سکرتێری گشتی نوێ هەڵبژێرێ.
جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتی سێیەمی ئوکتوبەر لە تەمەنی هەشتاو چوار ساڵی دا لە ئاڵمان کۆچی دوایی کرد و یەکیەتی بە پێی پێڕەوی ناوخۆیی خۆی دا کوسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی وەک جێگری تاڵەبانی هەتا دیاریکرانی سەرۆکی نوێ هەڵبژارد .
هەرلەم حاڵەدا ئەندامێکی یەکێتی دوێنێ شەممە پارتی دیمۆکرات بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی تۆمەتبارکرد بە هەوڵدان بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێو یەکێتی دا.
یاسین عیزەدین وتیشی : مەسعوود بارزانی هەڵەکانی ڕابردووی ، دووپات دەکاتەوە .