بەغدا خوازیاری ڕاگەیاندنی هەڵوێستی ڕوون وشەفافی هەولێر لەبارەی جیابوونەوە لەعێراق بوو
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەرپرسانی هەڕێمی کوردستانی ئەم وڵاتە داوای کرد بە شێوەی ڕوون ڕابگەیەنن کە پێبەندن بە جیا نەبوونەوە لەعێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی سومەریە نێوز ، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند : دەوڵەتی عێراق پێبەندە بە پاڕاستنی یەکیەتی وڵات ویاسای بنەڕەتی وبڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵ.لە بەیان نامەی نوسینگەی حەیدەر عیبادی پیداگری کرا: دادگەی باڵای فیدرال بە ئاشکرا ڕایگەیاند ، هیچ کەسێک لە یاسای بنەڕەتی بەلگەی جیا بوونەوە بە قەوم وئەتنە ئامادەکان لە عێراق ، نادات وهەموو کردەوەکانی دەوڵەتی عیراق یش لە چوارچیوەی ئەم بڕگە یاساییەو لە چوارچیوەی ئەرک وڕاسپاردەکانی ئەنجام دەبێت. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دڕێژەدا لە هەولێر داوای کرد پێبەندبوونی خۆی بە جیانەبوونەوە لە عێراق بە پێی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی وڵات ڕابگەینێت. نێچیروان بارزانی بەرپرسیی وتوووێژەکانی هەولێر بەغدا ئەمڕۆ دوای بڵاوکرانەوەی حۆکمئ نوێی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق، بۆ وتووێژ لەگەڵ بەغدا بە پێی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە ، ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند . دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند ، لەهیچ شوێنێکی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە قسە لە دانی بەڵگە بۆ جیا بوونەوەی بڕێک لە ناوچەکان لەدەوڵەتی ناوەندی ، نەهاتووەتە ئاراوە.