جەختکردنیی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر کشانەوەی هەموو کاربەدەستانی ئێستای کوردستانی ئێراق
وتە بێژی بزوتنەوەی گۆڕان، خوازیاریی لە کارکشانەوەی هەموو کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و پێکهاتنی دەوڵەتی ئینتقالی لە هەولێر دابووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێی شەممەی هەواڵدەری میهر بە گیرانەوە لە کەناڵی عێراقی سومەرییە نیوز؛ " شۆرش حاجی" وتە بێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: هەر بەوچەشنە کە "مەسعوود بارزانی" لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کشایەوە ، کشانەوەی هەموو کاربەدەستانی کورد کە کەسانێکی ناکام و شکست خواردوون، پیوێستە.
وتە بێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کوردستانی عێراق وتیشی: کاربەدەستانی ئێستای هەرێمی کوردستانی عێراق توانایی دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە بەغدایان نییە .
خولیی سەرۆکایەتی ١٢ ساڵەی "مەسعوود بارزانی" بە سەر هەریمی کوردستانی عێراق یەکەمی نۆڤەمبەر بەشێوەی فەرمیی کۆتایی هات و ناوبراو نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەو ناوچەیەی جێی هێشت. هاوکات لەگەڵ کشانەوەی "مەسعوود بارزانی" ، ژمارێک لە نوێنەرانیی پەرلەمانی عێراق، جەختیانکردووە لە سەر موحاکمەی و سزادانیی بە هۆی تاوانکاریی گەلێک کە ئەنجامیی داوە.
دوابە دوای ئەو کشانەوەیە، "نیچیروان بارزانی" برازای بارزانی، بوو بە بەرپرسی وتووێژی هەولێر لەگەل دەوڵەتی بەغدا .