دیداری سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر
فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لە درێژەی گەشتەکەی بۆ باکووری ئەم وڵاتە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، موحەممەد عەلیاوی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی ئەم دیدارەوە کە لە ماڵەکەی فۆئاد مەعسوم لە هەولێردا ئەنجامی گرت، لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیاکان ڕایگەیاند: ئامانج لەم دیدارو چاوپێکەوتنە، هەوڵدان بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی هاواهەنگە لە کوردستانی عێراق لە ئاراستەی دەست پێکردنی دانوستانەکانی هەولێرو بەغدا بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا پێشی داگرت: فۆئاد مەعسوم هەر لەم بارەیەوە لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی دیکەی عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش دیدارو وتووێژ دەکات .
بە پێی وتەکانی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، بەڕێزی لە ئاراستەی هەوڵدان بۆ دەست پێکردنی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا، چارەسەریی ناکۆکییە نێوخۆییەکان لە کەرکوک و دووبەرەکیی نێوخۆی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ، چەند ڕۆژێکە لە کوردستانی عێراق دا بەسەر دەبات.
بە پێی بەرنامە ڕاگەیەندراوەکانی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش فۆئاد مەعسوم چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراقیش کەوتووەو وتوێژی لەگەڵدا کردووە.