سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم: بەڕێوەبردنی ریفراندۆم هەڵە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i316603-سەرۆکی_پەرلەمانی_هەرێم_بەڕێوەبردنی_ریفراندۆم_هەڵە_بوو
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیایی لەم وڵاتەی بە هەڵە زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2017 12:25 Asia/Tehran
  • سەرۆکی  پەرلەمانی هەرێم: بەڕێوەبردنی ریفراندۆم  هەڵە بوو

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیایی لەم وڵاتەی بە هەڵە زانی .

یووسف محەممەد  سادق، سەرۆکی پەرلەمانی  هەرێمی کوردستانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ  ڕۆژنامەی  ئەهرامی میسر،  وتی : بڕیار دان  سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە کوردستانی ئێراق بێ ئەوەی دواهاتە کارەساتبارەکەی  لێک بدرێتەوە،  بەڕێوە چوو.

مەسعوود بارزانی   بێ سەرنج دان بە نەیارەتی ناوخۆیی و دەرەوەیی و تەنیا بە پێداگری خۆی  25ی سپتەمبەری ساڵی 2017 ریفراندۆمی هەرێمی بەڕێوە برد  .

بەبەڕێوەبردنی  ریفراندۆم،  پێوەندی هەولێر و بەغدا ئاڵۆز  بوو و لە ئەنجام دا دادگەی  باڵای فیدراڵی ئێراق،  دەنگیان دایە  بەتاڵ بوونی  ئەنجامی کۆپرسی  جیایی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق .

نێچیروان بارزانی  سەرۆکی حکو مه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق، لەسەر ڕێزی هەولێر لە دەنگی دادگەی باڵای  فیدراڵی ئێراق سەبارەت بە ریفراندۆم  پێداگری کردووە  .

فواد مەعسووم  سەرۆکی ئێراقیش  ئەم دواییە  پرسی ریفراندۆمی بە کۆتایی پێهاتوو  ڕاگەیاندووە و داوای  وتووێژی ئەرێنی هەولێر و بەغدای کردووە  بۆ چارەسەرکرانی  ناکۆکییەکان .