نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تورکیا
کانونی یهکهم 01, 2017 13:03 Asia/Tehran
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکو مه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سنووری هابوورەوە گەیشتە تورکیا .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، نێچیروان بارزانی سەرۆکی حکو مه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ بەمەبەستی دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، لە ڕێگەی زەوینییەوە لە سنووری خابوور گەیشتە تورکیا .
دوای بەڕێوەچوونی ریفراندومی هەرێمی کوردستانی ئێراق، تورکیا بەمەبەستی ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم ریفراندۆمە وگرتنەبەری ڕێ وشوێنی تەمێکارانە بە دژی دەوڵەتی هەرێم، سنووری ئاسمانی خۆی بەسەر هەولێر دا داخست .
ژومارێک سەرچاوەی هەواڵ ڕایانگەیاندووە نێچیروان بارزانی بڕیارە لە تورکیاوە بەرەو وڵاتێکی دیکەش بڕوات .