به‌ره‌ی تورکمانی له‌گه‌ڵ سه‌رکونسولی ئێران دیداری کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i316713-به_ره_ی_تورکمانی_له_گه_ڵ_سه_رکونسولی_ئێران_دیداری_کرد
سه‌رۆک و ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رکونسولی ئێران له‌ هه‌رێم دیدار و گفتوگۆیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2017 09:20 Asia/Tehran
  • به‌ره‌ی تورکمانی له‌گه‌ڵ سه‌رکونسولی ئێران دیداری کرد

سه‌رۆک و ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رکونسولی ئێران له‌ هه‌رێم دیدار و گفتوگۆیان کرد.

به‌ پێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی مێهر، سه‌رۆک و ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رکونسولی ئێران هه‌رێم دیداری و و گفتوگۆی کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م دیداره‌دا بابه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ و هه‌رێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا.

هه‌روه‌ها سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق له‌م دیداره‌دا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌ هۆی بومه‌له‌رزه‌کانی کرماشان به‌ ده‌وڵه‌تی ئێران و خه‌ڵکی لێقه‌وماوی بومه‌له‌رزه‌کان ڕاگه‌یاند.

شایانی باسه‌ که‌ به‌ره‌ی تورکمانی عێراق له‌ پارلمانی کوردستان و پارلمانی عێراق چه‌ندین نوێنه‌ری هه‌یه‌ و به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ پشتیوانی ده‌کرێن و که‌رکووک به‌ شارێکی تورکی ناو ده‌به‌ن.