ناوچەی کوردستانی ئێراق بەم زوانە مانگرتن بە خۆیەوە دەبینێ
ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان تا چەن ڕۆژی دیکە مانگرتنێکی بەربڵاو بە خۆیەوە دبینێ کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزامەندیی خەڵکی هەرێم.
بە پێی ڕاپۆرتی سومریە نیوز؛ "کاروان هاشم" ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ باروودۆخی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە بەر ئەو قەتیس مانە سیاسییەی ئێستا تەواو نالەبار بووە و بزوتنەوەی گۆران شەممەی داهاتوو بڕیاری یەکجاریی خۆی سەبارەت بە بادانەوە بەرەو نەیاران دەدات.
کاروان هاشم وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ڕاپەراندنی ئەرکەکانی بەرەوڕووی شکست بۆتەوە و ناتوانێ بەرامبەر بە داخوازە پێویستەکانی شاروومەندان وەڵامەدەر بێ و تەنانەت توانای دابین کردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەرانیشی نییە.
ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆران پێی داگرت ؛ بێتوو سەرکردایەتی بگەڕێتەوە بەرەو لای نەیاران، زۆربەی ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە داکۆکی لەم هەڵوێستە سیاسییە دەکەن و بە شێوەی فەرمی واز لە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و پۆستەکانی نێو حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق دێنن.
کاروان هاشم ڕایگەیاند؛ ئامانجی هەر پارتێک کە بێتە نیو بەرەی نەیارانەوە لابردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ڕێگای ڕیکاری ناسەربازییەوەیە.