سەرۆک پەرلەمانی کوردستانی ئێراق: هەلی پێویست نەڕەخسابوو بۆ بەڕێوەچوونی گشتپرسی
یوسف محەممەد رایگەیاند؛ هەلی پێویست بۆ بەڕێوەچونی گشتپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئارادا نەبوو.
بە پێی راپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنیی کوردیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی یۆرۆنیوز؛ "یوسف محەممەد" سەرۆک پەرلەمانی کوردستانی ئێراق وتی : هەلی پێویست بۆ بەڕێوەچونی گشتپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەئارادا نەبوو.
یوسف محەممەد لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێک بە ناوی " داهاتوویی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پاش ڕفراندۆمی سەربەخۆیی لە کوردستانی ئێراق" لە پەرلەمانی ئەورووپا وتیشی: بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕێگا بە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان و پارتە جۆربەجۆرەکانی هەرێم نادەن چالاکیی دیموکراسیانەیان هەبێ. هەروەها دەبێ ئەوەش بڵێین کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بایەخێکی وایان نەداوە بە ڕەهەندی سیاسی، ئابووری و سەربازی بۆ بەڕێوەچوونی گشتپرسی و دواهاتەکانی لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق لە وەڵام بەو پرسیارە کە ئایا کاتی بەڕیوەچوونی ئەو گشتپرسییە کاتێکی باش بوو، وتی: لە بواری ئابووری، دیپلۆماسی و سیاسیەوە ئامادەیی پێویستمان بۆ بەڕێوە بردنی گشتپرسیی سەربەخۆیی لە کوردستانی ئێراق نەبوو، کاتی بەڕێوە چوونی ئەو ڕیفراندۆمە هێشتا نەگەیشتبوو. لە لایەکی دیکەوە ئەگەر ئێمە بمانهەوێ دەوڵەتێکی دەسەلاتدار بین دەبێ زۆر بایەخ بە یەکدەنگی و یەکپارچەیی نیشتمان و گەلەکەمان بدەین. پەرلەمان دەبێ بتوانێ کاری خۆی بکات. ئەوهەنگاوە پێشەکییانە هەڵنەگیرابوو هەر لەبەر ئەوەش بوو کە بینیمان دیوارێکی دیکە لەبەر دەمماندایە کە نالەباتر لە دیوارەکانی دیکە بوو.