تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێی ئۆتۆمبیلی سەربازانی تورکیا لە کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i318653-تەقینەوەی_بۆمب_لەسەر_ڕێی_ئۆتۆمبیلی_سەربازانی_تورکیا_لە_کوردستانی_عێراق
دوابەدوای تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێی ئۆتۆمبیلی سەربازانی تورکیا لە ناوچەی کانی ماسی سەر بەپارێزگای دەهۆک، لە هەرێمی کوردستانی عێراق، یەک لەو هێزانە بریندار بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2017 12:47 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێی ئۆتۆمبیلی سەربازانی تورکیا لە کوردستانی عێراق

دوابەدوای تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێی ئۆتۆمبیلی سەربازانی تورکیا لە ناوچەی کانی ماسی سەر بەپارێزگای دەهۆک، لە هەرێمی کوردستانی عێراق، یەک لەو هێزانە بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، سەربەست سەبری بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی کانی ماسی سەر بە پارێزگای دەهۆک هاوسنوور لەگەڵ تورکیا ڕایگەیاند، سەربازانی تورک گەیشتوونەتە قووڵایی شەش کیلۆمتریی هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئەو بەرپرسەی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: رۆژی هەینی بەهۆی تەقیەنوەی بۆمبێک لەسەر ڕێی ئاوایی ئەلکیش لە ناوچەی کانی ناسی ، ئۆتۆمبیلی سەربازانی تورکیا ئاگری گرت و ئەو ڕێگایەی پەیوەندی بۆ چەند کاژێرێک داخرا.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا چەندین جار، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقی وەک هەڵوێستی ئاشکرای ئانکارا ڕاگەیاند و وتی: گەڵاڵەی پارچە پارچەکران لەعێراق پەسەندکراو نییە.