خۆپێشاندانی ناڕازیانە لە چەندین شاری هەرێمی کوردستانی عێراق
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە خۆپێشاندانی ناڕازیانە لە چەندین شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکرد .
راپۆر دەڵێن خۆپیشاندەرانی سلێمانی دوای کاتژمێرێک وەستان لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا بەرەو بەدەرکی سەرا ناسراو بە (سەرای ئازادی) دەڕۆن.
لە خۆپیشاندانەکەدا کە سەرجەم چین و توێژەکان بە پێشمەرگەشەوە بەشدارن دروشمی بڕوخێیان بەرز کردۆتەوە و داوا دەکەن دەسەڵاتداران واز بهێنن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی کانونی یەکەمی 2017 بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی قەزای رواندز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا سێ خۆپیشاندەر بریندار بوون کە هەرسێکیان پێشمەرگەن و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە قۆناغە تفەنگ بریندار کراون.
بەگوێرەی زانیاریەکان هێزێکی زۆری ئەمنییش لە قەزاکە بڵاوەی پێکراوە و رێگەی سۆران رواندزیش لەئێستادا داخراوە و رێگەنادرێت رۆژنامەنووسان بچنە ناو رواندز بۆ رووماڵکردنی هەواڵی خۆپیشاندانەکە.
هاوشێوەی سلێمانی و چەند ناوچەیەکیتر مامۆستایان و فەرمانبەرانی ڕانیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
لە خۆپیشاندانەکەدا کە سەرجەم چین و توێژەکان بە پێشمەرگەشەوە بەشدارن هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی دیکە دروشمی بڕوخێیان بەرز کردۆتەوە و داوا دەکەن دەسەڵاتداران واز بهێنن.