چوونەدەری بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق
بزووتنەوەی گۆڕان و کومەڵی ئیسلامی وەک دوو تاقمی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە حکومەتی هەرێم چوونەدەر .
دوابەدوای ئەم هەوڵە، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەستی لە کارەکەی کێشایەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی سومەریە نیووز، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریان دا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بچنە دەر .
بزووتنەوەی گۆڕان هەروەها بڕیاری دا یووسف محەممەد لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم وەلانێت .
لەم بارەوە کاروان هاشم ، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی : ئەم بڕیارەی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی داگری دەست لە کارکشانەوەی یووسف محەممەد لە پۆستەکەیەتی .
ناوبراو وتیشی : بڕیاری چوونەدەر بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی دراوە .
ئەم کارە دوابەدوای سەرنج نەدانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەرامبەر هەوڵی جۆربەجۆری بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان بووە .
هەرلەم حاڵەش بزووتنەوەی گۆڕان باسی ڕاگرتنی ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی کردووە .
کاروان هاشم هەروەها وتیشی: ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دا بڕیاری دا ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی دوا بخات .
ناوبراو وتیشی : ئەم بڕیارە دوابەدوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە هەریم دراوە .
کاروان هاشم وتیشی : شارومەندانی هەرێم ڕەوشی خراپی ئێستا تەحەموڵ ناکەن ، حکومەتی ئێستا لە هەرێمی کوردستان شکستی هێناوە و دەبێ وەلا بنرێت .