ڕۆیتێرز : سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وازی لە پۆستەکەی هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i319265-ڕۆیتێرز_سەرۆکی_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان_وازی_لە_پۆستەکەی_هێنا
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز باسی لەکارکشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2017 15:16 Asia/Tehran
  • ڕۆیتێرز : سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وازی لە پۆستەکەی هێنا

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز باسی لەکارکشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بەگێڕانەوە لە هێندێک لە ژێدەرەکانەوە ڕایگەیاند: یوسف موحەممەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق وازی لە پۆستەکەی هێنا.

هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژانێکی نائارام وەپشت سەر دەنێت . کەڵەکە بوونی گرفتە سیاسی و ئابوورییەکان، نەبوونی خزمەتگوزاری تەنگی بە دانیشتووانی ئەم ناوچەیەی عێراق هەڵچنیوە. ئێستاو لە هەل و مەرجێکدا کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی خەڵک لەوانە دابینکرانی کارەبا و سووتەمەنیی زستانیش دابین ناکرێت، شەپۆلی ناڕەزامەندیی جەماوەری بەشێکی هەرە زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی گرتووەتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شاری ڕانیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق گۆڕەپانی توندوتیژترین ناڕەزامەندی دەربڕینەکان بووە. ئەو جەماوەرەی کە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سست بوونی بەڕێوەبەرایەتی و تەشەنەسەندنی گرفتی ئابووری دژی حکومەتی هەرێم  ڕژابوونە نێو شەقام و بازاڕەوە. لەم ناڕازەمەندی دەربڕینانەدا پێنج کەس کوران و نەوەد کەسیش بریندار بوون. جەماوەری توڕە ناوەندو نووسینگەکانی پارتە دەستەڵاتدارەکانی دیموکرات و یەکێتیی نیشتیمانییان سووتاندووە.