داواکاریی ئایەتوڵڵا مودەرریسی لە بەرپرسانی ئێراقی بۆ هێور کردنی هەرێمی کوردستان
مەرجەعێکی ئێراقی داوای لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کرد بۆ هێور کردنی ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، هەوڵ بدەن .
بەپێی ڕ اپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئایەتوڵڵا محەممەد تەقی مودەریسی مەرجەعی ئایینی باڵای ئێراقی داوای لە بەرپرسانی وڵات کرد بۆ دانی یارمەتی بە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پێناو پاراستنی ئاسایش و هێوری هەوڵ بدەن .
ناوبراو لە درێژە دا داوای کرد لەگەڵ خۆپیشاندەران بە شێوەی توندوتیژانە هەڵس و کەوت نەکرێت و کەڵک وەرگرتن لە زوڵم و زۆری بە ڕەتکراوە زانی .
بەپێی ڕاپۆرتی سومەریە ، ئایەتوڵڵا مودەریسی داوای لە کاربەدەستانی ئێراقی کرد بە چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها دانی یارمەتی بۆ ئاشتی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان، کۆتایی بێنێ بە خۆپیشاندانی ئێستای ئەم ناوچەیە .
ئەم مەرجەعە ئێراقییە لە درێژەش دا پێشوازی کرد لە پەسەند کرانی بڕیارنامەیەک بۆ ئیدانەکردنی بڕیاری ئەمریکا بە دژی قودس لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و وتی : ئێمەی موسوڵمان دەبێ ئاگامان لە مەترسی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ فەلەستین هەبێت و وشیار بین .
ئایەتوڵڵا مودەریسی سەبارەت بە یەمەنیش قسەی کرد و وتی : ئەمڕۆ هەموو جیهان لە کارەساتی یەمەن دا بەرپرسن و دەبینین کە چلۆن هەموان لەبەرامبەر ئەم کارەساتە دا بێ دەنگن.