بارزانی: هەرێمی کوردستان بەرەوڕووی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەوجیددیە
سەرۆکی حکومه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند لایەنگەلێک هەن کەبەشێوەی نهێنییانە بۆ ئاژاوەگێڕی لە خۆپیشاندانی ناڕازیانە لەم ناوچەیە، هەوڵ دەدەن .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی سومەریە نیووز، نێچیروان بارزانی سەرۆکی حکو مه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر وتی : خۆپیشاندان مافی سرووشتی شارومەندانە بەڵام ئێمە بەرپرسی کۆتایی دان بە ڕەوشی ئاڵۆزین کە ئامانجەکەی بەلاڕێ دابردنی خۆپیشاندان لەڕێگەی خۆی و ئامانجەکانی خۆیەتی.
ناوبراو وتی : ئێمە نەیاری خۆپیشاندان نین بەڵام لاگری ئاژاوە ش نین .
کەسانێک هەن کە بۆ ئاژاوەنانەوە هەوڵ دەدەن .
بارزانی وێڕای ئاماژەدان بەمەی خۆپیشاندان هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی دەوڵەتی ئێراق لە ناوچەی مەخموور دەست پێکراوە ، وشداری داوە هەرێم بەرەوڕووی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە و جیددیە.
نێچیروان بارزانی وتی : دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە سەرچاوەی داهاتی هەرێم لە نەوت و هاوردە، کەم بووەتەوە.
حکومه تی هەرێم ئامادەی ئیدارەکردنی بوارگەکان و فڕگەکان بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ بەغدایە .
چارەسەری گرفتەکانی ئێمە لەڕێگەی وتووێژەوە لەگەڵ بەغدا مومکین دەبێ .
ناوبراو وتی : ئەگەر بمانەوێ لە ڕەوشی ئێستا وەدەرکەوین دەبێ هەڵبژاردن بەڕێوەبەرین.
هیچ پاسادانێک بۆ کاری بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەمەبەستی چوونەدەر لە حکومه ت ، لە ئارادا نییە.