پەرلەمانتارێکی کوردی ئێراقی خوازیاری خێراکرانی ڕەوتی چارەسەریی قەیران لە کوردستانی ئێراق بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i319663-پەرلەمانتارێکی_کوردی_ئێراقی_خوازیاری_خێراکرانی_ڕەوتی_چارەسەریی_قەیران_لە_کوردستانی_ئێراق_بوو
نوێنەرێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق لەمەڕ قووڵ بوونەوەی قەیران لە هەرێم و کۆنترۆڵ کرانی دوای خۆپێشاندانی ناڕەزامەندانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو وشداری داو خوازیاری خێراکرانی ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی ئێستا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2017 14:08 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی کوردی ئێراقی خوازیاری خێراکرانی ڕەوتی چارەسەریی قەیران لە کوردستانی ئێراق بوو

نوێنەرێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق لەمەڕ قووڵ بوونەوەی قەیران لە هەرێم و کۆنترۆڵ کرانی دوای خۆپێشاندانی ناڕەزامەندانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو وشداری داو خوازیاری خێراکرانی ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی ئێستا بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، خانم ڕێزان شێخ دلێر نوێنەر لەپەرلەمانی ئێراق و سەربەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لەبەیاننامەیەکدا جەختی کرد؛ بەرپرسانی کوردستانی ئێراق دەبێ بەرلەوەی هەلەکە لەکیس بچێ و دۆخەکە ئاڵۆزتر و لەکۆنترۆڵ بێتەدەر، بەرپرسایەتییەکانیان لەهەمبەر خەڵکی هەرێمدا جێ بەجێ بکەن.

ناوبراو وتی: هەرێمی کوردستان لەباری دەستورەوە هاوپێوەندە بە حکومەتی فدراڵ بۆیە بەرپرسایەتی چارەسەریی بەشی زۆری قەیرانی ئێستا لەئەستۆی بەغدایە هەتا شارومەندانی کورد لەهەمبەر ناکۆکییە سیاسی وئیدارییەکانی بەغداو هەولێر، بپارێزێ.

ڕێزان شێخ دلێر جەختیشی کرد؛ پارت ولایەنەکانی کورد ئاگادار و هۆشیاربن ڕێکاری دەرەکی بەقازانجی ئەوان نییە بەڵکوو قەیرانەکە ئاڵۆزتر دەکا هەتا بەرژەوەندییەکانیان دابین بکا.

ناوبراو وێڕای داکۆکی لە خۆپێشاندانی ئاشتیانەی جەماوەری کوردستانی عێراق لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خوازیاری هێنانەئارای داواکارییەکان لە چوارچێوەی یاساو نەبوونی دەسدرێژیی کردنەسەر سامان و دارای یە گشتی یەکان بوو.