ئەگەری هاتنەدەری یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند، پارتی یەکگرتووی ئیسلامی بەنیازە پاش بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی کۆمەڵی ئیسلامی لە حکومەتی هەرێم بکشێتەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلفوڕاتی عێراق، هەندێ سەرچاوەی ئاگاداار لەو پارتە وتیان: پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق، ئەو پارتە ڕایگەیاند: سەتا٧٥ی ئەندامانی ئەو پارتە سیاسییە لەگەڵ ئەوەن لە حکومەتی هەرێم، بچنەدەر.
بەقسەی ئەو سەرچاوانە، بێتوو ئەو پارتە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوەو بێتەدەر، خوازیاری پێکهێنانی حکومەتی ئینتقالی و ڕاگوزەر دەبێ بۆ ماوەی یەک هەتا سێ مانگ هەتا بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی نوێ لە هەرێمی کوردستان.
حەوتەی ڕابردوو، دوو پارتی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، بڕیاریان دا ، لە حکومەتی هەرێم بچنە دەر و یوسف محەممەد لەڕێبەرانی گۆڕانیش کە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی لەئەستۆ بوو لەو پۆستە وازی هێنا.
زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕۆژی دووشەممە١٨ی دیسەمبەر، شایەتی خۆپێشاندانی بەرفراوانی جەماوەرە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆسییەکانی گەندەڵی و نەدرانی مووچەی فەرمانبەران و ڕەوشی نەگونجاوی ئابووری و گوزەران کە بەهۆی تێکهەڵچوون، شەش کەس کوژران و ٨٠ کەسیش بریندار بوون.
پاش بەتاڵ کردنەوەی ئەنجامەکانی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن دادگەی فدراڵی عێراق و وازهێنانی مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەو هەرێمە، نێچیرڤان بارزانی بەرپرسایەتی کاروباری کوردستانی عێراقی گرتە ئەستۆ.