پێویستیی چارەسەرکرانی گرفتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراق
بەرپرسی دۆسیەی کورد لە هاوپەیمانی نەتەوەیی ئێراق، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دەبێ بەشێوەی ئاشتیانە بەڕێوە بچێت، وتی : خەڵک چارەنووسی حکومەتی خۆجێیی لە هەرێمی کوردستان دیاری دەکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی کورد پرێس، عەبدوڵڵا زەیدی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی هونا بەغداد، بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، ڕەوشی ئەم ناوچەیە ئاڵۆزتر دەکات، وتیشی: ئێستا زیاتر لە هەر شتێک ، پێویستی بە ڕێگەچارەیەکی ڕاستەقینە بۆ قەیرانی بەغدا - هەولێر بەپێی دەستووری ئێراق هەیە.
بەرپرسی دۆسیەی کورد لە هاوپەیمانی نەتەوەیی ئێراق، وێڕای بانگێشتنی گەلی کوردستانی ئێراق بۆ دان بە خۆداگرتن و خۆپیشاندانی ئاشتیانە بەمەبەستی هاتنەدی داواکارییەکانیان ، وتیشی : دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق دەبێ بەرژەوەندیی شارومەندانی کورد بپارێزێ .
زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە دووشەممە هەژدەی دیسەمبەر گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەر بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دۆسیەکانی گەندەڵی و نەدرانی مزومووچەی فەرمانبەران و ڕەوشی ناشیاوی ئابووری و ژیانی شارومەندانی ئەم ناوچەیە .
ناڕازیان وێڕای پێداگری کردن لەسەر پێویستی چارەسەرکرانی خێرای قەیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاند:ئەم قەیرانە دوای بێ ئەنجام بوونی هەوڵی ناڕازیان بۆ خستنە ڕووی ڕەنج و کوێرەوەرییەکانیان، بەشێوەی جۆربەجۆر و بە دوور لە توندوتیژی پێکهاتووە.