ئەندامێکی گۆڕان : قەیرانی ئەم دواییانە نیشانەی شکست هێنانی پارتەکانی دەسەڵاتدار لە هەرێمە
" کوردۆ چاوشین " ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی ناڕەزایەتی بەرفراوانی خەڵکی کوردستانی عێراق ، ئەم بابەتەی بە نیشانەی شسکت هێنانی ئاشکرای سیاسەتە سیاسی و ئابوورییەکانی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ناوبرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ناوبراو رۆژی یەکشەممە بە کەناڵێکی خۆجێیی گوت وڵامەکانی حکومەتی هەرێم بە ناڕەزایەتیەکان نیشانی دا کە ئەوان ترسێکیان نیە لە لانەکردنەوە لە داواکاریەکانی خەڵک و سەرکوت کردنیان. کوردۆ چاوشین گوتیشی : ناڕەزایەتیەکانی جەماوەر بەرهەمی نوشوستی هێنانی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمە لە بواری سیاسی و ئابوری دا .
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان وشداری دا ئەگەر حکومەتی هەرێم سەرنجی داواکاریەکانی خەڵک نەدا ئەم ناڕەزایەتیانە ئامانج دارتر دەبن و داڕشتەکە دەگۆڕن .
لە هەمان کاتدا و لە شەشەمین رۆژی ناڕەزایەیتەکانی جەماوەری لە هەرێمی کوردستان ، راپۆرەکان دەڵێن دوکاندارانی شاری کەلار ئەمڕۆ دوشەممە بە داخستنی دوکان و بازاڕ و راگەیاندنی مانگرتنی گشتیی ، لە گەڵ ناڕازیانی شارەکانی دیکە یەکدەنگیی خۆیان دەردەبڕن .