قۆڵبەست کرانی٤٠٠ناڕازیی لە کوردستانی عێراق
سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە٤٠٠ کەس لە ناڕازییان بە بەڕێوەبەرایەتی خراپ و نەبوونی ڕاژەکاریی گشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق گیراون.
سۆران عومەر سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، وتی: ئەو ناڕازییانە بەدەست هێزە ئاسایشییەکان گیراون لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە پارێزگای سلێمانی و جارێ ژمارێک لەوان لە زینداندان.
سۆران عومەر وتی: گیرانی ناڕازییان بە نەبوونی ڕاژەکارییە گشتییەکان لە کوردستان لە شارەکاندا هەروا بەردەوامەو بۆ قۆڵبەست کردنی ئەو کەسانە، ڕەوتی یاساییش ڕەچاو نەکراوە. بەقسەی سۆران عومەر، لەنێو کەسانی گیراودا، ژمارێک لە ڕۆژنامەوانان و پەیامنێرانیش بەرچاو دەکەوێ.
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرەکان، لەنێو کەسانی گیراودا ڕابوون مەعروف ئەندام پەرلەمان لەهەرێمی کوردستانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی هاوپەیمانیی بەرەی نوێ و خاوەنی کەناڵەکانی ئێن ئار تی ، بەرچاو دەکەوێ.
ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە کوردستانی عێراق لەبەر بەڕێوەبەرایەتی خراپ، گەندەڵکاریی ئابووری و نەبوونی ڕاژەکاریی گشتی لەوان، ئاو، کارەباو سووتەمەنییەکان، لە حەوتەی ڕابردووەوە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی دەستی پێکرد.
ئەگەرچی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر شەقامەکان لەبەر ئاسایشی کرانی شارەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەمی کردووە، بەڵام جم و جۆڵی سیاسیی پارت ولایەنەکان و پێکهاتە پیشەییەکان بۆ گۆڕانکاریی و چاکسازیی لەدەم و دەزگەکانی هەرێمی کوردستان هەر بەردەوامە.