مانگرتنی بازاڕییەکانی هەڵەبجە بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر حکومه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i320259-مانگرتنی_بازاڕییەکانی_هەڵەبجە_بۆ_ناڕەزایەتی_بەرامبەر_حکومه_تی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
بازاڕییەکان و دوکاندارەکانی شاری هەڵەبجە بۆ داکۆکی کردن وڕاگەیاندنی هاوڕێیی لەگەڵ خەڵکی ناڕازی بەرامبەر هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە مانیان گرت و دوکانەکانیان داخست .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2017 17:34 Asia/Tehran
  • مانگرتنی بازاڕییەکانی هەڵەبجە بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر حکومه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق

بازاڕییەکان و دوکاندارەکانی شاری هەڵەبجە بۆ داکۆکی کردن وڕاگەیاندنی هاوڕێیی لەگەڵ خەڵکی ناڕازی بەرامبەر هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە مانیان گرت و دوکانەکانیان داخست .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، ئەم ناڕەزایەتییە دوای ئەوە کراوە  کە هێزی ئاسایشی بە شێوەی بەربڵاو لەشاردا سەقامگیرن  هەتا پێش بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕازیانە لەلایەن خەڵک بگرن.

ناڕەزایەتی جەماوەری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەر  ناشیاوەتی بەڕێوەبەرایەتی، گەندەڵی ئابووری و نەبوونی خزمەتگوزاری  گشتی لەوان  ئاو، کارەبا ، لە حەوتەی ڕابردوو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی سلێمانی  دەست پێکراوە و هەوڵی سیاسی پارت و پێکهاتەکانی سنفی بۆ گۆڕینی داڕشتی هەرێمی کوردستان هەروا درێژەی هەیە  .