نثچیرڤان بارزانی: ئامادەی دانوستانین لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە پرسی فڕۆکەخانەکان
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق جارێکی تر پێی داگرت: ئەگەر بێتو بەغدا ئامادەی وتووێژ بێت، هەولێریش ئامادەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز: نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە هەولێر، وتەکانی نوری مالیکی و ئەیاد عەلاویی جێگرانی فۆئادمەعسوم سەرۆک کۆماری عێراقی سەبارەت بە گەییشتن بە ڕێگاچارەیەک بۆ کێشەی نێوان هەولێرو بەغدا بە جێگای ڕێز زانی و وتی : هەولێر ئامادەی دانوستانە لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە پرسی فڕۆکەخانەکانی ئەم ناوچەیە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتیشی: هەولێر بە پشت بەستن بە ڕێژەو زانیارییەکان بەم زووانە لە بارەی پرسی نەوت و گازەوە وەڵام دەداتەوە.
بەرلەمە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نامەیەکی فەرمی دا بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای دەستپێکی دانوستانی کردبوو بۆ چارەسەریی گرفتەکانی نێوان بەغداو هەولێر.
ڕادەست کرانی تەواوی بوارگە سنووڕییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەوڵەتی ناوەندی و گەڕاندنەوەی سەرانەو داهاتەکانی فرۆشی نەوت بۆ بەغدا لەو مەرجە دیاریکراوانەی دەوڵەتی عێراق بۆ دەست پێکردنی دانوستانە لەگەڵ هەولێردا.
دەوڵەتی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە: تەواوی ئەو کەسانەی هەرێمی کوردستانیش کە لە لایەن دەزگای دادی عێراقەوە کەوتوونەتە بەرپەیگەڕ دەبێ بدرێنەوە بە دەوڵەتی ناوەندی و هێزی پێشمەرگەش تێکەڵ بە داڕشتی هێزەچەکدارەکانی عێراق بن.
ئەمە لە هەل و مەرجێکدایە کە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە 18ی دیسامبەری 2017ەوە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەرییە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دۆسیەی گەندەڵی و نەدرانی موچەی کارمەندان و ڕەوشتی نالەباری ئابووری و گوزەران.
دوای هەڵوەشانەوەی دەرەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن دادگەی فیدراڵی عێراق و کشانەوەی مەسعود بارزانی لە سەرۆکایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی بەرپرسایەتیی کاروباری کوردستانی عێراقی گرتووەتە ئەستۆ.