کاربەدەستانی یەکێتی نیشتمانی : سەرانی هەرێم تەنیا بە دوای پاراستنی دەستەڵاتەوەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i320343-کاربەدەستانی_یەکێتی_نیشتمانی_سەرانی_هەرێم_تەنیا_بە_دوای_پاراستنی_دەستەڵاتەوەن
سەرۆکی کۆمیتەی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی وتی: ڕێبەرانی کوردستانی عێراق نایانهەوێت هەڵەکانی خۆیان قەبووڵ بکەن بەڵکوو بە فریوکاریی گەرەکیانە لە سەر دەستەڵات بمێننەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2017 15:05 Asia/Tehran
  • کاربەدەستانی یەکێتی نیشتمانی : سەرانی هەرێم تەنیا بە دوای پاراستنی دەستەڵاتەوەن

سەرۆکی کۆمیتەی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی وتی: ڕێبەرانی کوردستانی عێراق نایانهەوێت هەڵەکانی خۆیان قەبووڵ بکەن بەڵکوو بە فریوکاریی گەرەکیانە لە سەر دەستەڵات بمێننەوە .

 عادل مۆراد لە پەیامیک دا لە لاپەرەی فەیسبووکی دا بەڕەخنە وگازندە لە کۆپرسیی ئەمدواییەی هەرێم، ستراتژیای سەرکردایەتیی سیاسی کوردستانی عێراقی لە سێ ساڵی ڕابردوودا بە هەرەس هاتوو زانی و  داوای لێکردن  لە خەڵک داوای لێبووردن بکەن. ئەو وتی: کەسانێ کە کوردستانی عێراقیان گیرۆدەی ئەم بەڵایە کردووە و بە ناوی سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی چارەنووسی خەڵکیان بەرەو تاریکی برد  نایانهەوێت  دان بنێن بە سەر سیاسەتەکانی شکست خواردووی خۆیانداو گەرەکیانە  درێژە بدەن بە هەوڵە فریوکارانەکانیان بۆ مانەوە لە سەر دەستەڵات.

 سەرۆکی کۆمیتەی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی لە درێژە دا وتیشی: سەرکردایەتیی سیاسی بێ ئەزموون  و لە خۆبایی کوردستانی عێراق ئەمرۆ  لە جیاتی پێداچوونەوە بە سەر سیاسەتەکانی شکست خواردووی خۆی  هەوڵ ئەدات بۆ بە گاڵتە گرتنی بەها پیرۆزەکانی خەڵکی کوردستانی عێراق.