رەزامەندیی هەولێر لە گەڵ رادەست کردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بە بەغدا
وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی رەزامەندیی کاربەدەستانی هەولێر دەکات لە گەڵ رادەست کردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە بە بەغدا .
کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بیست و پێنجی ئەیلولی رابردوو بە ئامانجی جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق بەڕێوە چوو ، پێوەندیی هەولێر و بەغدای تێک دا و ئەو وتووێژانەی کە تا ئێستا بۆ نەهێشتنی ناکۆکیەکان کراون ، بوونەتە هۆی نزیک بوونەوەی روانگەی دوو لایەن و کەم بوونەوەی ناکۆکیەکان .
بەپێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سومەریە نیوز ، سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی : رادەست کردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق هاوکات لە گەڵ پێشکەوتن لە دانوستانەکان و راوێژکاری دوو قۆڵیی نێوان بەغدا و هەولێر ، بەدەست هات و هنگاوی گرنگ دێتە حیساب لە ئاراستەی دانوستانەکاندا .
وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کردەوە : دوو لایەن لەسەر چالاک بوونی لیژنە تەکنیکی وپسپۆڕیەکان بۆ بەدیهێنانی میکانیزمی کارگێڕیی پێویست بۆ کاراکردنی رێککەوتنە سیاسیەکان لە بارەی فڕۆکەخانەکان و تێەڕگە سنوریەکان رێک کەوتوون .
حکومەتی عێراق بۆ دەسپێکی وتووێژی سیاسی لە گەڵ هەولێر چەند مەرجێکی داناوە لەوان راگەیاندنی هەڵوەشاندنی فەرمیی ئەنجامی کۆپرسی ، رادەست کردنی هەموو دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان ، رادەست کردنی داهاتی نەوتی و غەیری نەوتی و داهاتی باجی هەرێمی کوردستان بە بەغدا .