نەیاریەتی پارتی لە گەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i327991-نەیاریەتی_پارتی_لە_گەڵ_بەڕێوەچوونی_هەڵبژاردنەکانی_سەرۆکایەتی_کوردستانی_عێراق
یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق وتی : پارتی دیموکراتی کوردستان هۆگریەکی بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی سەرۆکایەتی کوردستانی عێراق نیە و دەیهەوێ ئەو پۆستە هەروا بەتاڵ بمێنێتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2018 12:58 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی پارتی لە گەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کوردستانی عێراق

یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق وتی : پارتی دیموکراتی کوردستان هۆگریەکی بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی سەرۆکایەتی کوردستانی عێراق نیە و دەیهەوێ ئەو پۆستە هەروا بەتاڵ بمێنێتەوە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی هەینی  کورد پرێس ، فەرید ئەسەسەرد  ئەندامی ئەنجومەنی  سەرکردایەتی  یەکێتیی  وتیشی : بە هۆی کردەوەی  مەسعوود بارزانی   ئێستاکە  پۆستی  سەرۆکایەتی کوردستانی ئێراق خاوەنی  هیچ  جۆرەی دەسەڵاتداریەتی و هێزمەندی   یاسایی نیە  و تەنانەت  ئەگەر هەڵبژرادنیش  بۆ  ئەو پۆستە بەڕێوە بچێت  ئەو پۆستە هێزمەند نابێ .

  فەرید ئەسەسەرد   جەختی کرد : ئەگەر  ئەو پارتانەی  وا لە  پەرلەمانی  کوردستانی  عێراق دا   ئامادەن  خوازیاری  بەڕێوە چوونی  هەڵبژاردنی سەروکایەتی  لە کوردستانی  عێراق بن   پارتی  دیموکرات  بە تەنیایی  ناتوانێ  بەر بەو کردەوە بگرێت .

ئەو ئەندامەی  ئەنجومەنی   سەرکردایەتی  یەکێتیی  کوردستانی  ئێراق  بە ئاماژە  بە   مەبەستی  پارتی  دیموکرات  بۆ بەرگرتن  لە بەڕێوە چوونی   هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی  هەرێمی کوردستانی ئێراق   خوازیاری دەسوەردانی پەرلەمان هەرێم  بۆ گەڕانەوەی  دەسەڵاتی  ئەو پۆستە بوو .

مە سعوود بارزانی   بۆ  سێ خولی  بە دوای   یەک  پۆستی  سەرۆکایەتی   هەرێمی کوردستانی  لە دەس دا بوو  بەڵام ناوبراو  دوای  ناکامی  لە بەڕێوە چوونی   کۆپرسی  جیابوونەوەی  هەرێمی کوردستانی ئێراق  کۆتاییەکانی    ئوکتوبری  2017  لە نامەیەکدا   بۆ پەرلەمانی  کوردستانی  ئێراق   وازی  لە  پۆستەکەی  هێنا .  

مەسعوود  بارزانی لە خولی  سەرۆکایەتی  هەرێمی کوردستانی  ئێراق  کارنامەیەکی    سەرکەوتووی  لە خۆی بە جێ نەهێشت  و قەیرانی  ئابووری  لەو  ناوچەیە  ئاکامی  سیاسەتەکانی  یەک لایەنەی  ناوبراو  بوو .