دیداری وەڤدی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەگەڵ کاربەدەستانی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i328091-دیداری_وەڤدی_وەزارەتی_بەرگری_ئەمریکا_لەگەڵ_کاربەدەستانی_کوردستانی_عێراق
وەڤدێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا شەوی شەممە بە سەرۆکایەتیی جێگریی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگریی سەرۆکی ئیدارەی هەرێم و کەریم سەنجاری سەرپەرەشتی وەزاڕەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2018 09:48 Asia/Tehran
  • دیداری وەڤدی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەگەڵ کاربەدەستانی کوردستانی عێراق

وەڤدێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا شەوی شەممە بە سەرۆکایەتیی جێگریی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگریی سەرۆکی ئیدارەی هەرێم و کەریم سەنجاری سەرپەرەشتی وەزاڕەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ڕاگەیاندنیی فەرمی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداری " قۆباد تالەبانی" لەگەڵ " ڕابێرت کارم" جێگریی وەزیریی بەرگری ئەمریکا و وەڤدی  سەربازی و سیاسی هاوڕێ دوو لایەن لە بارەی ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە، کرانەوەی فرۆکە خانەکان و ناردنی بووجەی هەرێم لە لایەن دەوڵەتی فیدراڵ وتووێژیان کرد .

 نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق وتیشی: لیژنەی ئەمریکایی لە هەرێم داوایکرد لە ئێستا دا و داهاتووی عێراق ڕۆڵیکی چالاک بگێرێت .جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا هەر وەها لەم سەردانەی دا لەگەڵ بەرپرسانی پێشمەرگە لە وان " کۆسرەت ڕەسوول" دیدار و وتووێژی کرد .

دەوڵەتی عیراق بۆ دەستپیکرانیی وتوویژە سیاسییەکان لەگەڵ هەولێر مەرجگەلێک لەوان ڕاگەیاندرانی فەرمی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی کۆپرسی نایاسایی جیابوونەوە ، ڕادەستکردنی هەموو بوارگەکانی سنووری و فڕۆکە خانەکان ، ڕادەستکردنی  داهاتەکانی نەوتی و نانەوتی و داهاتیی باج و پیتاکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەوڵەتی ناوەندی بەغدا دیاری کردووە .

ئالۆزیی نێوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەریمی کوردستانی ئەو وڵاتە دوای ئەمە دەستپێکرا کە " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی پێشووی  هەرێم ، لە کردەیەکی یەکلایانە، لە سیپتەمبەری ٢٠١٧ کۆپرسیی جیایی کوردستان لە عێراقی بەڕێوە برد .