درێژ کرانەوەی قەدەغەی فڕین لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i328419-درێژ_کرانەوەی_قەدەغەی_فڕین_لە_فڕگەکانی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق قەدەغەی فڕینە دەرەوەییەکانی لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەی درێژ کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2018 14:39 Asia/Tehran
  • درێژ کرانەوەی قەدەغەی فڕین لە فڕگەکانی  هەرێمی کوردستانی ئێراق

دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق قەدەغەی فڕینە دەرەوەییەکانی لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەی درێژ کردەوە .

سەرچاوەیەکی پلەبەرز لە فڕگەی نێونەتەوەیی هەولێر  ڕۆژی دووشەمە  لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی  فەڕانسا  وتیشی : بەغدا  قەدەغەی فڕینە دەرەوەییەکان  لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی  ئێراقی بۆ سێ مانگی دیکە   درێژ کردەوە .  بەغدا سێپتامبری  ڕابردوو لە کاردانەوە  بە بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی  ئێراق   فڕینە دەرەوەییەکانی  لە دوو فڕگەی  هەولێر و سلێمانی  لەو هەرێمەی  قەدەغە کرد . دەوڵەتی ناوەندی  ئێراق ئەو کۆپرسیەی بە نایاسایی  زانی   و پاشان   ئاکامەکەی  لە لایەن  دادگای باڵای فیدڕاڵی  ئێراقی  بە قەبووڵنەکراوە   ڕاگەیاند .  دوای بەڕێوە چوونی  کۆپرسی جیابوونەوەی  هەرێمی کوردستان لە ئێراق ، پەیوەندی هەولێر و بەغدا  ڕووبەڕووی  بارگرژی  بووەوە  و دەوڵەتی   ناوەندی  ئێراق  بەرنامەگەلێکی  لە کاردانەوە بەو کۆپرسیەی  بەکار هێنا. ئەم دواییە  وتووێژ  لە نێوان  بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەری  ناکۆکیەکان  دەسپێکراوە و درێژ کرانەوەی  قەدەغەی  فڕین  لە فڕگەکانی  هەرێمی کوردستانی  ئێراق  نیشان ئەدات  دوو لایەن  هێشتا ڕێککنەکەوتوون .