مەسرور بارزانی : حکومەتی ناوەندیی عێراق خێرا بەڵێنەکانی لەهەمبەر هەرێمدا جێ بەجێ بکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق کە سەردانی ئەمریکای کردووە، وتوویەتی؛ هەولێر بەڵێنەکانی خۆی جێ بەجێ کردووە ئێستاش نۆرەی بەغدایە بەڵێنەکانی لەهەمبەر هەرێمدا جێ بەجێ بکات.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە بەغداد ئەلیەوم؛ مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و کوڕی مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند هەرێم هەموو بەڵێنەکانی بۆ وێنە جێ بەجێ کردنی دەستووری عێراقی ئەنجام داوەو ئێستا حکومەتی ناوەندیی دەبێ بەڵێنەکانی لەهەمبەر هەرێمی کوردستان جێ بەجێ بکات.
بارزانی کە سەردانی ئەمریکای کردووە لەنێو پەیامنێراندا ڕایگەیاند کە لەدیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی بەوانی ڕاگەیاندووە کە هەرێم چاوەڕوانە هەتا بەغدا خێرا بەڵێنییەکانی بۆ وێنە،ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتە دەرەوەییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم، جێ بەجێ بکات.
بارزانی لەسەردانی بۆ ئەمریکا تائێستا لەگەڵ هێربرت مەک مەستر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بێرت مەک گورک نوێنەری ئەمریکا لەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعش و جاناتان کۆهێن یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیدار و وتووێژی کردووە.
مەسرور بارزانی جەختی کرد، هەرێمی کوردستان بەشێکی گرینگ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و ئەمرکا لەهەوڵدایە هەتا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمدا بەهێز بکات.
ناوبراو هەروەها لەمەڕ شکست هێنانی داعش لە عێراق وتی کە بێگومان گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق شکستی هێناوە بەڵام ئەوە بەمانای کۆتایی هاتنی بوونی داعش لە عێراق نییە.