ئەگەری تێکڕووخانیی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i328613-ئەگەری_تێکڕووخانیی_سیاسیی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە دا وتی: لە کاتی درێژەی ڕەوشی ئێستا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم ناوچەیە بەرەو ڕووی تێکڕووخانی سیاسی دەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2018 06:37 Asia/Tehran
  • ئەگەری تێکڕووخانیی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق

نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە دا وتی: لە کاتی درێژەی ڕەوشی ئێستا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم ناوچەیە بەرەو ڕووی تێکڕووخانی سیاسی دەبێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی سی شەممەی کورد پریس'" شوان ڕابەر"  لە وتووێژ لەگەڵ "ئەلسومەرییە نیوز" وتیشی: کوردستانی عێراق بە دوای بەڕێوە بردنیی کۆپرسی لە ساڵی رابردوو بەرەو ڕووی گیرو گرفتی سیاسی ، ئابووری و کۆمەڵایەتی زۆر بۆتەوە .

  نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتەکە ڕەوشی بژیوی شارومەندانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە باش نییە و ڕادەی بێکاریی تا دێت پەرەدەستینێت، وتیشی: ئەم ڕەوشە کارتێکەری بووە لە سەر یەکێتی نێوان پارتە کوردستانییەکان بووەتە هۆیەک بۆ دیاری نەکردنیی لیستەی هەڵبژاردنی هاوبەش لە نێوانیان دا . نوێنەری کۆمەلەی  ئیسلامی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕاشکاوی وتی: خەڵکی کوردستانی عێراق لە ڕەوشی ئێستا ناڕازین، کەوابوو  هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانیی دەرفەتێکی  باشە بۆ ئەنجامدانیی گۆران لە نەخشەی سایسی کوردستانی عێراق دا . هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بریارە ١٢ مانگی مای ٢٠١٨ بەڕێوە بچێت .