بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی ناڕازیانە لە ژمارێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i333092-بەردەوامبوونی_خۆپیشاندانی_ناڕازیانە_لە_ژمارێک_لە_شارەکانی_هەرێمی_کوردستان
سەرەڕای ڕاگیرانی خۆپیشاندانی ناڕازیانە لە دوو ستانی هەولێر و دەهۆکی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندانی ناڕازیانەی مامۆستایان و مووچە بگیران لە ژمارێک لە شارەکانی ستانی سلیمنای هێشتایش بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2018 02:27 Asia/Tehran
  •  بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی ناڕازیانە لە ژمارێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان

سەرەڕای ڕاگیرانی خۆپیشاندانی ناڕازیانە لە دوو ستانی هەولێر و دەهۆکی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندانی ناڕازیانەی مامۆستایان و مووچە بگیران لە ژمارێک لە شارەکانی ستانی سلیمنای هێشتایش بەردەوامە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس، ئەمرۆ چوار شەممە ١٥ خاکە لێوە/ ٤ ئاپریل ، مامۆستایان و مووچە بگیرانی ناڕازیی لە شارەکانی کەلار، قەلا دزێ ، دەربەندیخان و کۆیە، جارێکی تر لە درێژەی ناڕەزایەتی دەربرینەکانی خۆیان دا لە حاند وەرنەگرتنی مووچەی تۆکمەیان هاتنە سەر شەقامەکان.

 مامۆستایانی ناڕازی لەم شارانە ڕایانگەیاند کە تا وەرنەگرتنی تۆکمە و بە کاتی خۆی مووچەکانیان دەستبەرداری خۆپیشاندانی سەرشەقامەکان نابنەوە. ئەمە لە حالێکدایە کە لە دوو پارێزگای دەهووک و هەولێر خۆپیشاندان و مانگرتنی مووچە بگیران و مامۆستایان بە شەرت و مەرچ ڕاگیراوە. ئەم خۆپیشاندانانە لە دە  رۆژی ڕابردوو لە زۆرتری شارەکانی هەرێم دا بەرپا کراوە.

 خۆپیشاندانی حەوتەی ڕابردوو دوای کاردانەوەی هێزی ئاسایشی تووند وتیژی لێکەوتەوە و ژمارێکی زۆر لە خۆپیشاندەران و رۆژنامەوانان و ئەندامانی ژمارێک لە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە درێژەی دا قۆڵبەست کراون.

 خۆپیشاندانی ناڕازییانە و مانگرتنی مووچە بگیران لە هەرێمی کوردستان لە ٣ ساڵی ڕابردوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند وەرنەگرتنی مووچەیان ، دواکەوتنەوەی درێژخایەن و کەمبوونی بەرچاوی مووچەکان دوا بە دوای بەرنامەی حکوومەت بۆ کەمکردنەوەی خەرجەکان لە ژێر ناوی سیستێمی پاشەکەوت دەستپێکراوە و بە شێوەی بەردەوام درێژەی بووە.