کۆتایی مانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانە لە پارێزگای حەلەبچەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
بەڕێوەبەری گشتیی ڕا.هێنان و پەروەردەی ارێزگای حەلەبجەی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی کرد لە کۆتایی مانگرتنی ماموستایان لەو پارێزگایە و گەڕانەوەی ئەوان بۆ پولەکانی وانە خوێندن .
بە گوێرهەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس سوران عومەر لە کونفڕانسیکی هەواڵیی دا ڕایگەیاند کە مانگرتنی ماموستایانی ناڕازی لەو پارێزگایە کۆتایی پێی هاتووە . بەڕێوە بەری گشتیی ڕاهێنان و فێرکاری پارێزگای حەلەبجە جەختی کرد کە لە ڕۆژی شەمەی داهاتوو چالاکی ئاسایی ماموستایان سەرلە نوێ دەس پێی دەبێت و قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە دەکرێتەوە . ماموستایانی حەلەبجە هاوکات لە گەڵ پارێزگاکانی هەولێر و دهوک و سلێمانی لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی مووچە دەستیان دایە مانگرتن و بەڕێوە چوونی خوپیشاندان لە ڕوژانی ڕابردوو دا . لە هەولێر و دهوک یش ئەو خوپیشاندان و مانگرتنانە دوای ڕاگەیندرانی بەرنامەی شاندی وەزیران بو چاکسازی سیستمی دانی مووچە بە ماموستایان و موچە خوران بە شێوەی مەرجدار ڕاگیراوە بەڵام لە بڕێک لە شارەکانی پارێزگای سلێمانی هێشتا خوپیشاندان بە شێوەی بەربڵاو بەردەوامە .