‌به‌هۆی‌ بۆردوومانی‌ تورکیاوه‌ دانیشتوانی‌ شه‌ش گوندی هەرێم ئاواره‌ بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i333276-به_هۆی_بۆردوومانی_تورکیاوه_دانیشتوانی_شه_ش_گوندی_هەرێم_ئاواره_بوون
بۆردوومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ کوردستان، دانیشتوانی شه‌ش گوندی سه‌ربه‌ شاره‌دێی سیده‌کان-ی له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست ئاواره‌ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2018 11:44 Asia/Tehran
  • ‌به‌هۆی‌ بۆردوومانی‌ تورکیاوه‌ دانیشتوانی‌ شه‌ش گوندی هەرێم ئاواره‌ بوون

بۆردوومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ کوردستان، دانیشتوانی شه‌ش گوندی سه‌ربه‌ شاره‌دێی سیده‌کان-ی له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست ئاواره‌ کرد.

ئاژانسی‌ رۆژ نیوز بڵاویکرده‌وه‌ که‌ شه‌وی رابردوو فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک سێ جار به‌ چڕی ده‌ستیان کرده‌وه‌ به‌ بۆردوومانکردنی گونده‌کانی سنوری شاره‌دێی سیده‌کان سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ی سۆران و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاوڵاتیان ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ که‌ به‌هۆی بۆردوومانه‌کانه‌وه‌ دانیشتوانی گونده‌کانی نزاری، گوره‌شان، ئاله‌کان، سیران، خه‌لیفان و لیلکانی‌ سه‌ربه‌ شاره‌دێی سیده‌کان ئاواره‌ بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌. به‌هۆی بوردوومانه‌کانیشه‌وه‌ جگه‌ له‌ زیانه‌ مادییه‌کان، کچێک به‌ ناوی نیشتیمان بریندار بووه‌.

ئه‌و بۆردوومانه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، که‌ سوپای تورکیا نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته‌ سنووری هه‌رێمی‌ کوردستان و سه‌رقاڵی لێدانی رێگه‌ و بنکه‌ی سه‌ربازییه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست.