بەرپرسێکی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کوژرا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرپرسی بەشی کارگێڕیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر کوژرا.
پەیامنێری "سپی"، لە شاری هەولێرەوە ڕایگەیاند، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، "فارس محەمەد سادق" بەڕێوەبەری گشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، روداوەکە لەسەر شەقامی شەست مەتری شاری هەولێر رویداوە و ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن، کە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی "توێتا پرادۆ"دا بووە، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی جۆری "ڤیکترا" وە کوژراوە کە چوار کەسی تێدا بووە.
لەمبارەوە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند که کوژرانی فارس محه‌مه‌د سادق کادیری پێشووی یه‌کێتی به‌هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه.تارق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵی کوردستان 24 وتی: "ئه‌مڕۆ پێش عهسهر فه‌رمانبه‌رێکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم به‌ناوی فارس محه‌مه‌د سادق له نزیک فاملی مۆڵی هه‌ولێر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌ی خۆی ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا".
وتیشی: "له به‌دواداچوونی سه‌ره‌تایی بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سه کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خوێنداری هه‌بووه و کوشتنه‌که‌ی هیچ کارێکی تیرۆریستی یاخود سیاسی نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "پێش ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر برازایه‌کی فارس له شاری هه‌ولێر کوژرا، ئه‌و که‌سه‌ی برازاکه‌ی ئه‌وی کوشت چووه ده‌ره‌وه بۆ تورکیا و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له شاری ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌ویش کوژرا".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان ئیحتیمال هه‌یه کوشتنی ناوبراو په‌یوه‌ندی به‌و کێشه‌یه‌وه هه‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه کرده‌وه کوشتنی فارس محه‌مه‌د سادق هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به بیانووی سیاسی یاخود بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن که فه‌رمانبه‌ره له کۆمسیۆن نه‌کوژراوه و په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌تانه‌وه نییه.
تارق نوری روونیشیکرده‌وه که "له به‌دواداچوونی سه‌ره‌تاییداین و هه‌وڵده‌ده‌ین لایه‌نی که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سه دیاری بکه‌ین که ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه و به‌هه‌ر بیانوویه‌ک بێت کوشتن هه‌ر کوشتنه و پێویسته له‌ڕێی یاسا یه‌کلایی بکرێته‌وه".
په‌یوه‌ست به‌و رووداوه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند که "روداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر و کوژرانی فارس محه‌مه‌د سادق، بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان و کادری حزبەکەمان، جێگه‌ی نیگه‌رانییه و داوا له بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و چاوه‌ڕوانی هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی شاری هه‌ولێر بکه‌ن بۆ ده‌ستگیرکردنی بکوژانی".