بەرهەم سالح: ناھێڵین مافیای نەوت جارێکی تر بە چارەنووسی کەرکووک یاری بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i336374-بەرهەم_سالح_ناھێڵین_مافیای_نەوت_جارێکی_تر_بە_چارەنووسی_کەرکووک_یاری_بکات
سەرۆکی لیستەی هاوپەیمانی بۆ دێمۆکراسی و دادگەری لە چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق،وتی: ناھێڵین مافیای نەوت جارێکی تر یاری بە چارەنووسی کەرکووک بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2018 12:19 Asia/Tehran
  •  بەرهەم سالح: ناھێڵین مافیای نەوت جارێکی تر بە چارەنووسی کەرکووک یاری بکات

سەرۆکی لیستەی هاوپەیمانی بۆ دێمۆکراسی و دادگەری لە چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق،وتی: ناھێڵین مافیای نەوت جارێکی تر یاری بە چارەنووسی کەرکووک بکات .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆرد پریس، بەرهەم سالح لە بەرنامەی بانگەوازی  هاوپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و دادگەری لە کەرکووک، وتی: بە دڵنیاییەوە دەڵێین بێ لەبەر چاو گرتنیی جێ و شوێنی کورد، ئاسایشی کەرکووک دابین نابێت ، دەبی کورد لەمەر دابینی ئاسایشی کەرکووک دا بەشدار بێت.

 بەرهەم سالح  جەختیکرد: کاتی ئەوە گەییشیتووە لە ڕیگای بەڕێوەبەرایەتی دروست و خزمەتگوزاری، قازانج و سامانی کەرکووک بگەڕێتەوە بۆ دانیشتووانی،کاتی ئەوە گەییشتووە کەرکووک بە شێوەی ڕاستەقینە قازانج ببات لە داهاتەکانی نەوتی خۆی و بۆ لاوانی کەرکووک کارو پیشە بەدی بێت و ئەم کارە گرنگەیش دەکرێت.

 ئەمەو لە لایەکی ترەوە وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و دادگەری بە سەرۆکایەتیی بەرهەم سالح وتیشی: ئەم هاوپەیمانییە بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی دەستەڵات لەوان سەرۆک کۆمارەتی یان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵ ئەدات.

 ڕیبوار کەریم ، وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و دادگەری وتی: ئەم پارتە  بۆ وەدەسهێنانی پۆستەکانی دەستەڵات لەوان سەرۆک کۆمارەتی یان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵ ئەدەن کە ئەنجامی ئەمانە دوا بە دوای هەڵبژاردنەکان ڕوون دەبێتەوە .  ئەمەو لەلایەکی ترەوە، رێبەری ڕەوتی سیاسی تازە دامەزراوی نەوەی نوێ لە هەریمی کوردستانی عێراق جەختیکرد: پارتی دێمۆکراتی کوردستان بەرپرسی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانە و یەکێتی نیشتمانی بە پشتگریی لەم پارتە، لە ڕوودانی قەیرانەکانی ئێستا دا دەوری هەیە .

 شاسوار عەبدولواحێد ڕێبەری ڕەوتی سیاسی تازە دامەزراوی نەوەی نوێ لەهەرێمی کوردستان کە بەر لەمە کەمپەینی نا بە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمیان بەرپا کردووە و بە دامەزراندنی ئەم ڕەوتەی سیاسیە نوێیە، لە هەڵبژاردنەکانی چوارەمین خوولی پەرلەمانی عێراق، بەشداری کردووە؛ وتی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سیاسەتەکانی بەرپرسی ڕوودانی هەموو قەیرانەکانی ئێستایە لە هەرێمی کوردستان دا و یەکێتیش لەم بوارە دا لاگر و هاوکاری پارتی بووە و ئەم دوو پارتە بەرپرسی ڕەوشی ئالۆزی هەرێمن.