بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی: عیراق هەڕەشەی وەستاندنی گەشتەکانی هەموو فڕۆکەخانەکانی بۆ تورکیا کردووە
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرایکرد، حکومەتی عیراق هۆشداری توندی بە تورکیا داوە کە ئەگەر گەشتەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی نەکاتەوە هەموو گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە دەوەستێنێت.
تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بە ده‌نگی ئه‌مریکای راگەیاند: "ئێستا بڕیاری حکومه‌تی تورکیا ئه‌وه‌یه که رێگه نه‌دات به گه‌شتی هیچ وڵاتێک له فڕۆکهخانهکانیهوه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ندی ئاگاداربم حکومه‌تی عیراقی له رێگای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حکومه‌تی عیراقیه‌وه باڵیۆزخانه‌ی تورکیای ئاگادارکردوه‌ته‌وه که‌به‌پێی رێککه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ئه‌و رێکه‌وتننامه دوو قۆڵهیهی له‌نێوان تورکیا و عیراقدا هه‌یه مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه بکات چۆن تورکیا فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانیان خستوه‌ته ژێر گه‌مارۆوه.
راشیگەیاند، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق به‌نیازه ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراق به‌ڕووی گه‌شته‌کانی ئه‌و هێڵه ئاسمانیانه‌ی تورکیا دابخات.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم ئه‌وه جێ به‌جێ بکرێت وه‌ک فشارێک له‌سه‌ر ده‌سپێکردنه‌وه‌ی گه‌شته‌کان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی تائێستا ئه‌وه نه‌چۆته بواری جێ به‌جێ کردن و ته‌نها له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بووه، چونکه ناتوانرێت پێشبینی بکرێت ئایا حکومه‌تی عیراق ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ ده‌کات یاخود نا؟ ئێمه ئومێد ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر بتوانێت جێ به‌جێی بکات بۆ ئه‌وه‌ی توانا و هێز و پێگه‌ی عیراق پیشان بدات.
"پاش نزیکه‌ی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر بڕیاری داخستنی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌تی عیراقیه‌وه، رۆژی 15-3-2018،حکومه‌تی عیراق بڕیاریدا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم هه‌ڵبگرێت به‌ڵام تا ئێستا تورکیا گه‌شته‌کانی به‌ڕووی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی نه‌کردووه‌ته‌وه.