چاوپێکەوتنی نێچیروان بارزانی لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i336710-چاوپێکەوتنی_نێچیروان_بارزانی_لەگەڵ_باڵوێزی_ئێران_لە_ئێراق
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای گەیشتنی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا بۆ هەولێر، لەگەڵ بەڕێزی دیدار و سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوو لایەنە، وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2018 07:42 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نێچیروان بارزانی لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە ئێراق

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای گەیشتنی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا بۆ هەولێر، لەگەڵ بەڕێزی دیدار و سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوو لایەنە، وتووێژی کرد .

ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا  شەوی  چوارشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گەشەی پێوەندیی بارزرگانی و ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر  .

نێچیروان بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق  لە ئیرەج مەسجدی لە کاتی گەیشتنی  بە هەولێر پێشوازی کردو لەگەڵی دا وتووێژی کرد  .

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق  ڕایگەیاندووە: لەم چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە پەرەی پێوەندیی هەمەلایەنە، پێوەندی تاران و هەولێر  لە بواری ئابووری و فەرهەنگی وتووێژ کرا.

پێداگری لەسەر ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی ئێرانی و وتووێژ کردن لەسەر پەرەی هاوکاریی بازرگانی و سەرمایە دانان و لابردنی لەمپەری گومرگی بۆ گەشەپێدانی بەرهەم هێنان لەڕێگەی  بەهێزکردنی  ئامادەبوون لە بەشە گرینگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە تەوەرەکانی دیکەی  چاوپێکەوتنی بارزانی و مەسجێدی لەشاری هەولێر  دەبێت.

کۆبوونەوەی پەرەی پێوەندی بازرگانی و ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژانی چوارشەمە و پێنج شەممە لەشاری هەولێر  بەڕێوە دەچێت.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  ، وەزیرانی پیشەسازی  و کانگای کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئێراق و باڵوێزی ئێران لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.