نیچیروان بارزانی: بەشگە ئێرانیەکان بە ئەرخەیانییەوەلە کوردستانی عێراق چالاکتر ببن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i336754-نیچیروان_بارزانی_بەشگە_ئێرانیەکان_بە_ئەرخەیانییەوەلە_کوردستانی_عێراق_چالاکتر_ببن
"نیچیروان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە بەشگە ئێرانییەکان داوایکرد بە ئەرخەیانییەوە چالاکییەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق پەرە پێبدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2018 12:47 Asia/Tehran
  • نیچیروان بارزانی: بەشگە ئێرانیەکان بە ئەرخەیانییەوەلە کوردستانی عێراق چالاکتر ببن

"نیچیروان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە بەشگە ئێرانییەکان داوایکرد بە ئەرخەیانییەوە چالاکییەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق پەرە پێبدەن.

بارزانی  رۆژی چوار شەممە لە وتاردانی دەستپێکی کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان ئێران و هەرێمی  کوردستانی عێراق لەهەولێر بە جەختکردنەوە لە سەر بوونی قازانجی هاوبەش لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی  ئێران، لە سەر ئامادەیی بۆ هەوڵدان لە بواری بەهێزتر کردنی ئەم پێوەندییانە جەختیکرد.

 ئەو وتی: هەر هەولێک بۆ چارە سەریی لەمپەرەکانی ئێستای سەر ڕێ  پێوەندی ئابووری  و بەستێن چێکردن بۆ پیوەندی ستراتژیکی ئابووری لەگەڵ ئێران پشتگری دەکەین. بارزانی، هەر وەها بە ئاماژە بە دانووستانەکانی هەولێر و بەغدا وتیشی: دانووستانەکانی هەولێر و بەغدا یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی بەشێکی زۆری گیرو گرفتەکانی سنوورەکان بە گوێرەی یاسای بنەڕەتیی عێراق چارە سەر بکەین بە شێوەیەک کە چارەسەریی ئەم گرفتانە کارتێکەریی ڕاستەو خۆی دەبێت لە سەر پەرەی پێوەندیی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەولێر و عێراق دا.

 ناوبراو وێڕای وەبیرھێنانەوەی پشتگریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەڵکی کوردستان و بەگشتی عێراق، لە سەر پێویستی بەدیهێنانی ناوچەگەلی ئازادی بازەرگانیی نێوان  دوو لایەن جەختیکرد. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتیشی: دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە تەرخان دانی زەوی لە هەوڵی بەدیهێنانی ناوچەی ئازادی بازەرگانی لە سنووری پەروێزخان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران  دایە و هاوکاتیش لە دەوڵەتی عێراق داوا دەکەین دوا بە دوای ئەم کردەوەیە بواری زۆرتر بوونەوەی  ئاڵ و وێری ئابووریی نێوان عێراق و ئێران فەراهەم بکات.

 بارزانی هەر وەها بەڕاشکاوی وتی ئەم ناوچەیە سەرەڕای ھەبوونی سێ دەروازەی فەرمی هەوڵ ئەدات  پێنج دەروازەی نافەرمی لەگەڵ کۆماری  ئیسلامی ئێران بە یارمەتیی دەوڵەتی عێراق بە فەرمی بناسێت تا بارستای ئاڵ و وێرەکانی ئابووری و بازرگانیی ھەردووک لا پەرەی پێ بدرێت.

کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان ئێران و هەرێمی  کوردستانی عێراق بەیانی ئەمرۆ چوار شەممە لە هەولێر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەستپێکرا.