جەختکردن لە سەر دامەزراندنی میکانیزمی بازەرگانیی ئازاد لە نێوان ئێران و عێراق
وەزیری پیشە سازی ،کانگاکان و بازەرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر دامەزراندنی میکانیزمێکی بازرگانیی ئازاد لە نێوان ئێران و عێراق جەختیکرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "محەممەد شەریعەتمەداری" وەزیری پیشەسازی وکانگاکان و بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی چوار شەممە لە دەستپێکی کاری کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری هەولێر، بردنە سەرەوەی پێوەندی گشت داگری ئابووریی دوو لایەنەی بە پێویست زانی .
شەریعەتمەداری ، پاوەجێیی یاساکان لە بوارە جۆر بە جۆرەکانی سەرمایە نانەوەی نێو خۆیی و دەرەوەیی و کارو باری بانکی وەک پێویستییەک زانی بۆ پەرەی پێوەندی ئابووری و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی دانی بەڵێنی پێویستە بۆ پاوەجێیی لەم بوارانەدا.
وەزیری پیشە سازی ، کانگاکان و بازرگانیی ئێران وتیشی: لە وتووێژەکان لەگەڵ "نیچیروان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر پێکهاتنی لیژنەی هاوبەش،پێکهاتوو لە چالاکڤانانی ئابووریی دوو لایەن هاوڕەوت لەگەڵ لێکدانەوەو و چارەسەریی گرفتەکان لە سەر رێگای پەرەی پێوەندی ئابووری ڕێککەوتووین.
شەریعەتمەداری بە ئاماژە بە پشتگریی ئێران لە خەڵکی عێراق لە خەباتی دژی ترۆریسم وتیشی: ئێران لە سەردەمی دوای داعش بە هەموو هێزەوە لە تەنیشت خەڵکی عێراق دا دەمێنێتەوە .
کۆنفرانسی دوو ڕۆژەی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمرۆ بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی عێراقی، پارێزگارانی رۆژئاوای ئێران و ئەندامانی ژوورەکانی بازەرگانیی ئێران و عێراق لە هەولێر ، دەستپێکرا.