دیدار و وتووێژی مەسعود بارزانی و باڵوێزی ئێران لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i336822-دیدار_و_وتووێژی_مەسعود_بارزانی_و_باڵوێزی_ئێران_لە_بەغدا
ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە هەولێر چاویان بە یەک کەوت و وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2018 06:45 Asia/Tehran
  • دیدار و وتووێژی  مەسعود بارزانی و باڵوێزی ئێران لە بەغدا

ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە هەولێر چاویان بە یەک کەوت و وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا دوایین گۆرانکارییەکانی  ناوچە و ئێراق  لەو پرسانە بوو کە لەم  چاوپێکەوتنە دوو لایەن سەبارەت بەوە  قسەیان کرد  . 

لەم چاوپێکەوتنە هەروەها پێوەندیی دوو لایەنەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق و هەروەها  بەڕێوە چوونی  کۆبونەوەی دەرفەتەکانی ئابووریی ئێران و ئێراق  لێک درایەوە  . 

ئیرەج مەسجدی  باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق ڕۆژی سێ شەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی دەرفەتەکانی ئابووریی ئێران و هەرێم  گەیشتە هەولێر  . 

کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی  دەرفەتی  ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق  ڕۆژی دووشەممە  بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی ئێراقی ، محەممەد شەریعەتمەداری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران ، باڵوێزی ئێران لە بەغدا، پارێزگارانی  ڕۆژاوای ئێران و ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانیی ئێران و ئێراق لە هەولێر، دەستپێکرا.