سەرلە نوێ کردنەوەی فڕینەکانی سلێمانی بۆ ئێران بەم زووانە
دانا موحەمەد بەڕێوە بەری مێدیایی فڕگەی نێونەتەوەیی سلێمانی وتی : بە پێی ڕێککەوتنەکان فڕینەکانی نێوان شاری سلێمانی و شارەکانی ئێران بەم زووانە سەرلە نوێ دەکرێتەوە .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ئەمڕۆ سێشەمەی کاناڵی هەواڵی ڕووداوی کوردستانی ئێراق ، بەڕێوەبەری مێدیایی فڕگەی نێونەتەوەیی سلێمانی وتیشی : کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئێرانی بۆ دامەزراندنی فڕینەکانی هات و چۆ بۆ ئەو فڕگەیە لە مانگی ژوئەن ئامادە دەبێت . فڕینەکانی ئاسمانیی تاران هەولێریش 27 ئاوریل دوای تێپەڕینی حەوت مانگ هەڵپەساردن دامەزرا و موسافیران دەتوانن هەر هەفتە دوو جار لە تاران بۆ ناوچەی کوردستانی ئێراق سەفەر بکەن . بە دوای بەڕێوە چوونی نایاسایی جیابوونەوە لە کوردستانی ئێراق لە 25 سێپتامبری 2017 کە لە لایەن دادگای باڵای فڵدڕاڵی ئەو وڵاتە بەتاڵ کرایەوە ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئەو وڵاتە لە نامەیەکدا بۆ نووسینگەکانی نوێنەرانی کومپانیاکانی فڕۆکەوانیی دەرەوەیی لە بەغدا خوازیاری ڕاگیرانی فڕینەکان بو هەولێر و سلێمانی بوو .