گۆڕان سکاڵای یاسایی لە دژی یەکێتی تۆمار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i340806-گۆڕان_سکاڵای_یاسایی_لە_دژی_یەکێتی_تۆمار_کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی ڕووداوی تەقەکردن لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەکە، گۆڕان سکاڵای یاسایی لە دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2018 13:45 Asia/Tehran
  • گۆڕان سکاڵای یاسایی لە دژی یەکێتی تۆمار کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی ڕووداوی تەقەکردن لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەکە، گۆڕان سکاڵای یاسایی لە دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان، بەتۆمەتی تەقەکردنی ھێزێکی چەکداری سەر بە یەکێتی لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان، سکاڵای یاسایی لەدژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە تۆمارکردووە.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کە گۆڕان سکاڵای یاسایی لە دژی تۆمار کردووە، شێخ جەعفەر، فەرماندەی یەکەی ٧٠ی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە یەکێتییە.

لەمبارەیەوە جەبار مەلا ئەمین، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە ڕایگەیاند: "بزووتنەوەی گۆڕان، وەکوو ھێزێکی سیاسی، باوەڕی بە یاسا ھەیە، بۆیە لە بەرامبەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی 12ی ئایاری 2018، سکاڵای یاسایی لەسەر یەکێتی تۆمار کراوە".

جەختیشی لەوە کردەوە سکاڵامان لەسەر تۆمار کردووە، تاوەکوو مافمان بۆ بگەڕێتەوە، چوونکە غەدرمان لێکراوە و بێگومان ناکرێ بەرامبەر بەو ڕووداوە، ئێمە بێدەنگی ھەڵبژێرین، بۆیە ڕێگەی یاسامان ھەڵبژاردووە و سکاڵامان تۆمار کردووە.